ئیمام ناصر محمد یەمانی
02 - 08 - 1431 ک
14 - 07 - 2010 مـ
02:49 بەیانی
[ لمتابعة رابط المشاركة الأصليّة للبيان ]
https://albushra-islamia.org./showthread.php?t=1998
ـــــــــــــــــــ

جا ئەمە عەقیدەو بیروباوەڕێکی درۆینەیە، جا ھەرگیز ھیچی نایەتەجێ لەبەرئەوەی ئەوان نازانن بەوەی کەوا دڵەکانیان بەدەستی پەروەردگارەکەیانە..


بِسْمِ اللهِ الرَّحْمنِ الرَّحِيمِ
{يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُونُوا قَوَّامِينَ لِلَّـهِ شُهَدَاءَ بِالْقِسْطِ ۖ وَلَا يَجْرِمَنَّكُمْ شَنَآنُ قَوْمٍ عَلَىٰ أَلَّا تَعْدِلُوا ۚ اعْدِلُوا هُوَ أَقْرَبُ لِلتَّقْوَىٰ ۖ وَاتَّقُوا اللَّـهَ ۚ إِنَّ اللَّـهَ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ ﴿٨﴾ وَعَدَ اللَّـهُ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ ۙ لَهُم مَّغْفِرَةٌ وَأَجْرٌ عَظِيمٌ ﴿٩﴾ وَالَّذِينَ كَفَرُوا وَكَذَّبُوا بِآيَاتِنَا أُولَـٰئِكَ أَصْحَابُ الْجَحِيمِ ﴿١٠﴾ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اذْكُرُوا نِعْمَتَ اللَّـهِ عَلَيْكُمْ إِذْ هَمَّ قَوْمٌ أَن يَبْسُطُوا إِلَيْكُمْ أَيْدِيَهُمْ فَكَفَّ أَيْدِيَهُمْ عَنكُمْ ۖ وَاتَّقُوا اللَّـهَ ۚوَعَلَى اللَّـهِ فَلْيَتَوَكَّلِ الْمُؤْمِنُونَ ﴿١١﴾ وَلَقَدْ أَخَذَ اللَّـهُ مِيثَاقَ بَنِي إِسْرَائِيلَ وَبَعَثْنَا مِنْهُمُ اثْنَيْ عَشَرَ نَقِيبًا ۖ وَقَالَ اللَّـهُ إِنِّي مَعَكُمْ ۖ لَئِنْ أَقَمْتُمُ الصَّلَاةَ وَآتَيْتُمُ الزَّكَاةَ وَآمَنتُم بِرُسُلِي وَعَزَّرْتُمُوهُمْ وَأَقْرَضْتُمُ اللَّـهَ قَرْضًا حَسَنًا لَّأُكَفِّرَنَّ عَنكُمْ سَيِّئَاتِكُمْ وَلَأُدْخِلَنَّكُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ ۚ فَمَن كَفَرَ بَعْدَ ذَٰلِكَ مِنكُمْ فَقَدْ ضَلَّ سَوَاءَ السَّبِيلِ ﴿١٢﴾ فَبِمَا نَقْضِهِم مِّيثَاقَهُمْ لَعَنَّاهُمْ وَجَعَلْنَا قُلُوبَهُمْ قَاسِيَةً ۖ يُحَرِّفُونَ الْكَلِمَ عَن مَّوَاضِعِهِ ۙ وَنَسُوا حَظًّا مِّمَّا ذُكِّرُوا بِهِ ۚ وَلَا تَزَالُ تَطَّلِعُ عَلَىٰ خَائِنَةٍ مِّنْهُمْ إِلَّا قَلِيلًا مِّنْهُمْ ۖ فَاعْفُ عَنْهُمْ وَاصْفَحْ ۚ إِنَّ اللَّـهَ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ ﴿١٣﴾ وَمِنَ الَّذِينَ قَالُوا إِنَّا نَصَارَىٰ أَخَذْنَا مِيثَاقَهُمْ فَنَسُوا حَظًّا مِّمَّا ذُكِّرُوا بِهِ فَأَغْرَيْنَا بَيْنَهُمُ الْعَدَاوَةَ وَالْبَغْضَاءَ إِلَىٰ يَوْمِ الْقِيَامَةِ ۚوَسَوْفَ يُنَبِّئُهُمُ اللَّـهُ بِمَا كَانُوا يَصْنَعُونَ ﴿١٤﴾} صدق الله العظيم [المائدة].
واتە/ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌ زۆر به‌چاکی هه‌ستن به‌ئه‌نجامدانی شایه‌تی دادپه‌روه‌رانه له‌به‌ر اللە، ڕق و دوژمنایه‌تی هیچ که‌س و هیج لایه‌ک هه‌ڵتان نه‌نێت که‌له دادپه‌روه‌ریی لابده‌ن، دادپه‌روه‌ربن ئه‌وه نزیکتره له ته‌قواو پارێزکاریەوە ده‌ی که‌واته له‌ اللە ترس و پارێزکاربن چونکه به‌ڕاستی اللە ئاگاداره به‌و کارو کرده‌وه‌یه‌ی که ده‌یکه‌ن (8) اللە به‌ڵێنی داوه به‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه به لێخۆشبوون و چاوبۆشی (له هه‌ڵه‌و گوناهه‌کانیان) و پاداشتی زۆر گه‌وره‌ بۆ ئه‌وانه‌ (9) ئه‌وانه‌ش که ڕێبازی کوفریان گرتۆته‌به‌رو بڕوایان به‌ئایه‌ته‌کانی ئێمه نه‌هێناوه‌، ئا ئه‌وانه نیشته‌جێی ناو ئاگری دۆزه‌خن (10) ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه یادی نازو نیعمه‌تی اللە بکه‌نه‌وه له‌سه‌رتان کاتێک هه‌ندێک ویستیان ده‌ستدرێژی بکه‌نه سه‌رتان، اللە ش ده‌ستدرێژیه‌که‌ی ڕاگرتن و (ئێوه‌ی پاڕاست)، ده‌ی که‌واته له اللە بترسن و پارێزکار بن ده‌با ئیمانداران هه‌ر پشت بە اللە ببه‌ستن (تا هه‌میشه فریایان بکه‌وێت و له پیلانی دوژمنان بیانپارێزێت) (11) سوێند بێت بێگومان (کاتی خۆی) اللە په‌یمانی له نه‌وه‌ی ئیسرائیل وه‌رگرت و دوانزه ڕابه‌رمان تێدا هه‌ڵبژاردن ئینجا اللە پێی فه‌رموون که‌: من به‌ڕاستی له‌گه‌ڵتاندام سوێند بێت ئه‌گه‌ر نوێژه‌کانتان به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن و زه‌کات بده‌ن و باوه‌ڕبهێنن به هه‌موو پێغه‌مبه‌رانی من و پشتیوانییان لێبکه‌ن قه‌رزی چاک و جوان و ڕێک و پێک بده‌ن به‌خه‌ڵکی له‌به‌ر اللە (له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وزاته هه‌موو چاکه‌یه‌ک ئه‌نجام بده‌ن و چاوه‌ڕێی پاداشت له‌وبن) ئه‌وه بێگومان له گوناهو هه‌ڵه‌کانتان خۆشده‌بم و چاوپۆشیتان لێده‌که‌م و ده‌تانخه‌مه باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه که چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا ده‌ڕوات، جا ئه‌وه‌ی له‌وه‌ودوا بێ باوه‌ڕ بێت له ئێوه‌، ئه‌وه مانای وایه که به‌ڕاستی ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست و ڕه‌وانی لێ تێکچووه‌ (12) جا به‌هۆی ئه‌وه‌وه که به‌رده‌وام په‌یمان و به‌ڵێنه‌کانیان ده‌شکاند نه‌فره‌تمان لێکردن و دڵه‌کانیانمان ڕه‌ق و سه‌خت و ڕه‌ش کرد (چونکه یه‌کێک له سیفه‌تیان ئه‌وه‌یه‌) که‌: قسه له جێی خۆیدا ناکه‌ن و جێی ده‌گۆڕن هه‌روه‌ها به‌شێک له‌و شتانه‌ی که یاداوه‌ری بوو بۆیان فه‌رامۆشیان کردو، به‌رده‌وام ده‌بینیت و بۆت ده‌رده‌که‌وێت که زۆربه‌یان خیانه‌تکارو دوژمنکارن مه‌گه‌ر که‌مێکیان نەەبێت جا‌ر لێیان ببورەو چاوپۆشیان لێ بکه‌ چونکه به‌ڕاستی اللە چاکه‌کارانی خۆشده‌وێت (13) هه‌روه‌ها په‌یمانمان له‌وانه‌ش وه‌رگرتووه که ده‌یانوت ئێمه نەصاراین که‌چی به‌شێک له‌و شتانه‌یان فه‌رامۆشکرد که‌پێی یاداوه‌ری کرابوون ئێمه‌ش هه‌تا ڕۆژی قیامه‌ت دوژمنایه‌تی و ڕق و کینه‌مان پێوه‌لکاندن له ئاینده‌شدا اللە هه‌موو ئه‌و کارو کرده‌وانه‌یان ده‌خاته‌وه به‌رچاوو پێیان ڕاده‌گه‌یه‌نێت (14).

ئەی خۆشەویستی مەھدی چاوەڕوانکراو (الحسين بن عمر) ئەو فەرموودەیەی اللە ی تاکو قەھار بە یادبھێننەوە لە محکەمی زیکری کتێب بەوەی کەوا لێبوردنمان لێ قبوڵ دەکات ھەتا تەنانەت لەشەیتانە بەشەرەکانیش ئەوانەی کەوا ئیمان و باوەڕەکەیان ئاشکرا دەکەن و کوفرو بێباوەڕیەکەشیان دەشارنەوە، اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَلَا تَزَالُ تَطَّلِعُ عَلَىٰ خَائِنَةٍ مِّنْهُمْ إِلَّا قَلِيلًا مِّنْهُمْ ۖ فَاعْفُ عَنْهُمْ وَاصْفَحْ ۚ إِنَّ اللَّـهَ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ ﴿١٣﴾} صدق الله العظيم [المائدة].
واتە/ وە به‌رده‌وام ده‌بینیت و بۆت ده‌رده‌که‌وێت که زۆربه‌یان خیانه‌تکارو دوژمنکارن مه‌گه‌ر که‌مێکیان نەەبێت جا‌ر لێیان ببورەو چاوپۆشیان لێ بکه‌ چونکه به‌ڕاستی اللە چاکه‌کارانی خۆشده‌وێت.

جا لەسەر ئەوە بەڕاستی من اللە ی تاک و قەھار دەکەم بەشاھێد بەوەی کەوا بەڕاستی من خۆشبووم لەوەی کەوا ناوی لەخۆی ناوە (بەسەرخەر بۆ ئیمام ناصر محمد)، جا لێی خۆشبووم تاکو پەروەردگارەکەم خۆشەویستی و نزیکیەکەی لەخۆیم بۆ زیاتر بکات، جا گەورەترین چاکەش لەکتێب بریتی یە لە نەفەقەو بەخشینی لێبوردەیی و لێخۆشبوون، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە کەوا دەفەرموێت: {وَيَسْأَلُونَكَ مَاذَا يُنفِقُونَ قُلِ الْعَفْوَ ۗ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ اللَّـهُ لَكُمُ الْآيَاتِ لَعَلَّكُمْ تَتَفَكَّرُونَ ﴿٢١٩﴾} صدق الله العظيم [البقرة].
واتە/ وە پرسیارت لێده‌که‌ن که چی ببه‌خشن؟ بڵێ لێبوردن ئا به‌و شێوه‌یه اللە ی گه‌وره ئه‌م به‌ڵگه‌و فه‌رمانانه‌تان بۆ ڕوون و ئاشکرا ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی بیر بکه‌نه‌وه‌.

ئەوەش مانای ئەوە نی یە کەوا من داوای لێخۆشبوونی بۆ بکەم لە اللە، جا چۆن اللە لێیان خۆشدەبێت ئەگەر ئەوان خۆیان نەگۆڕیبێت جا نەگەڕابنەوەو تۆبەیان نەکردبێت بۆ لای پەروەردگارەکەیان؟ بەڵکو من لە حەق و مافی خۆم لێیان خۆشبووم لەبەر اللە تاکو اللە خۆشەویستی و نزیکیەکەی لەخۆیم بۆ زیادبکات بەڕاستی پەروەردگارەکەم بەسەرھەموو شتێکدا بەتوانایە.

جا ئارام بگرە بەجوانی خۆشەویستەکەم لەبەر اللە حسین بن عمر، وە ئارام بگرن بەجوانی خۆشەویستەکانم بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە ھەڵبژێردراوەکان، ئارام و خۆگریشتان تەنھا بە اللە و بۆ اللە بێت تا خۆشەویستی و نزیکیەکەی و نیعمەتی ڕازیبوونی نەفسی لەخۆیتان بۆ زیاتر بکات، جا دواتریش زیاتریش بەچاکاران دەدات، جا ئێمە ھێستا ھەر ئەم ھەدەف و ئامانجەتان بەیاد دەھێنینەوە کەوا مەھدی چاوەڕوانکراوو سەرجەم بەسەرخەرە ڕەببانیەکانی لە پێناو ھەتنەجێیدا دەژین کەوا نزیکترینی ئەوکەسانەن کە لە اللە نزیکن، جاھەموومان لەم ژیانەدا لەپێناو ھاتنەجێی نیعمەتە ھەرە گەورەکە (النّعيم الأعظم) دا دەژین کەوا گەورەترە لە مەلەکوتەکەی دنیاو ئاخیرەت، کەئەویش بریتی یەلەوەی: اللە ڕازی بێت لەنەفسی خۆی چیتر نە متحسرو خەفەتبار بێت نە توڕە. جا چۆن ئەوەش دێتەجێ؟ ئەمە ھەتا ئەوکاتەی کەوا اللە ھەموو بەندەکانی دەخاتە ناو ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی خۆیەوە جا لەپاش ئەوە اللە ڕازی دەبێت لەنەفسی خۆی چیتر نە متحسرو نەخەفەتبار لەسەر بەندەکانی ئەگینا سوێند بە اللە بەڕاستی حوزن و خەفەتباری اللە لەسەر ئەو بەندانەی کەوا ستەمیان لەخۆیان کردووە گەورەترە لە حوزن و خەفەتباری باوکێک لەسەر منداڵەکەی وە گەورەتریشە لە حوزن و خەفەتباری ئەو دایکەی کەوا بەڕەحم و میھرەبانترە لە باوکێک بۆ منداڵەکەی، بەڵام حوزن و خەفەتباری اللە لەسەر بەندەکەی زۆر گەورەترە ئەوەش بەھۆی ئەوەیە چونکە اللە ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانترە جا ئەو لەسەربەندەکەی خۆشحاڵ نابێت ھەرچەندە کەوا ھیچ زوڵم و ستەمیشی لێنەکردوون، بەڵکو ئەوان خۆیان زوڵم و ستەمیان لەنەفسی خۆیان کردووە جا پێغەمبەرانی پەروەردگارەکەیان بەدرۆ خستۆتەوە وەکوفریان کردووە بەئایەت و نیشانەکانی پەروەردگارەکەیان، جا لەپاش ئەوە پێغەمبەرەکانی اللە و بەسەرخەرەکانیان دوعایان لێکردوون پاشانیش خوشا وەڵامی داونەتەوە جا دوژمنەکانیانی بەھیلاک بردووەو ئەوانیشی جێنشین کردووە لەزەوی لەدوای ئەواندا وەکو بەڕاستدانانەوەیەک بۆ وەعدو بەڵێنەکەی اللە بۆ پێغەمبەرەکانی و ئەولیاکانی، بەڕاستی اللە پێچەوانەی بەڵێنەکانی ناکات، جا لەپاش ئەوە غەزەب و توڕەیی یەکەی پەروەردگار دادەمرکێتەوە لەنەفسەکەی لەدوای تۆڵەسەندنەوە لە بەندە زاڵم و ستەمکارەکانی لەدوای ئەوەی کەوا پەشیمانی ھاتەجێ لەنەفسی ئەواندا لەسەر ئەو لادان و سەرپێچیانەی کەوا دەیانکرد لەفەرمانی پەروەردگارەکەیان، جا ستەمکارەکانیان دەڵێن: {أَن تَقُولَ نَفْسٌ يَا حَسْرَتَىٰ عَلَىٰ مَا فَرَّطتُ فِي جَنبِ اللَّـهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِينَ ﴿٥٦﴾} صدق الله العظيم [الزمر].
واتە/ نه‌وه‌کو یه‌کێک بڵێت داخ و حەسرەتی په‌شیمانی بۆ ئه‌و هه‌موو لادان و نادروستیانه‌ی که کردم له فه‌رمان و به‌رنامه‌ی اللە بێگومان له‌و که‌سانه‌ش بووم که گاڵته‌یان ده‌کرد.

جا لەپاش ئەوە غەزەب و توڕەییەکە لەنەفسی پەروەردگار دادەمرکێتەوە لەدوای ئەوەی حەسرەتی پەشیمانی لەنەفسی ئەواندا دێتەجێ لەسەر ئەو لادان و سەرپێچیانەی کەوا دەیانکرد لەفەرمانی پەروەردگارەکەیان، جا لەپاش ئەوە اللە ی ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانتر خەفەتبار دەبێت لەسەر ئەوبەندانەی کەوا زوڵم و ستەمیان لەنەفسی خۆیان کردووە، جا دەفەرموێت: {يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ ۚ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٣٠﴾ أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْجِعُونَ ﴿٣١﴾ وَإِن كُلٌّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُونَ ﴿٣٢﴾} صدق الله العظيم [يس].
واتە/ (اللە ی گه‌وره‌ دوای له‌ناوبردنیان وگه‌یشتن به‌رادده‌ی په‌شیمانی ئه‌وانیش دوای له‌ناوبردنه‌كه‌ ئینجا بۆیان ده‌فه‌رموێت) ئای حه‌سره‌تی خەفەتباری بۆ سەر به‌نده‌كان‌ هیچ پێغه‌مبه‌رێکیان بۆ نایه‌ت که ئه‌وان گاڵته‌ی پێنه‌که‌ن (٣٠) ئایه ئه‌وه سه‌رنجیان نه‌داوه چه‌نده‌ها هۆزی پێش ئه‌مانمان له‌ناو بردووه‌ خۆ ئەوان ناگه‌رێنه‌وه نا‌ویان و ناگه‌رێنه‌وه بۆ دنیا (٣١) که‌سیان نی یه له‌و له‌ناو براوانه که لای ئێمه به کۆمه‌ڵ ئاماده‌ی لێپرسینه‌وه نه‌کرێن (٣٢).

وەئەی خۆشەویستەکانی اللە ئەی ئەوانەی کەوا اللە خۆشیدەوێن و ئێوەش اللە تان خۆشدەوێت، جا ئایا ئێوە دەتوانن بەوەی کەوا چێژ لە نازونیعمەتەکانی بەھەشت و حۆریەکانی ببینن لەکاتێکیشدا خۆشەویستە ھەرە گەورەکەتان متحسرو خەفەتبار بێت لەسەر ئەوبەندانەی کەوا ستەمیان لەنەفسی خۆیان کردووە؟ کەواتە ھیچ سودێک لە نیعمەتەکانی بەھەشت و حۆریەکانی و کۆشک و تەلارەکانی و مەی و ھەنگوینی و شیرەکەی نی یە مادام نیعمەتە ھەرە گەورەکە (النّعيم الأعظم) نەیەتە جێ کەوا گەورەترە لەوانە بەوەی اللە ڕازی بێت لە نەفسی خۆی چیتر نە متحسر نە خەفەتبار بێت، وەھەرگیزیش ڕازیبوونی اللە لەنەفسەکەی نایەتە جێ ھەتا ھەموو بەندەکانی دەخاتە ناو ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی، جا بێئومێد مەبن لە ڕەحمەتی اللە ئەی ھەموو بەندەکانی اللە، وە بگەڕێنەوەو تۆبە بکەن بۆ لای اللە بەتۆبەکردنێکی ڕاست و تەواوەوە وە ملکەچ و گوێڕایەڵ بن بە دڵسۆزی بۆ لای پەروەردگارەکەتان و بڵێن: پەروەردگارم لێم خۆشبەو ڕەحمم پێبکە تۆش چاکترینی بەڕەحم و میھرەبانانی جا دەبینن کەوا ئەو پەروەردگارێکی زۆر لێخۆشبوو میھرەبانە، وە دەبینن بەوەی کەوا بەڕاستی ھیچ ماوەیەک نی یە بۆ بەراووردکردنی ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە لەنەفسی و ڕەحمەت و میھرەبانی بەندەکانی ھەندێک بۆ ھەندێکیان، بەڵکو دەبینن بەوەی کەوا جیاوازیەکە گەلێک گەورەیە، وەبەوەی کەوا بەڕاستی اللە ارحم الراحمينى لەھەموو میھرەبانان میھرەبانترە، وەئەوەی کەوا بێئومێد بێت لە ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە جا ئەوە بەڕاستی زوڵم و ستەمی لەنەفسی خۆی کردووە بە زوڵم و ستەمێکی گەورە وە قەدرو ڕێزی پەروەردگارەکەشی نەگرتووە بەو شێوەیەی کەوا شایەنیەتی قەدرو ڕێزی بگیرێت، پاک ەو بێگەردی و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی.

جا کێ یە ئەوکەسەی کەوا فەتوای بۆداون بە بێ ئومێدبوون لە ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە ی ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانتر؟ تەنھا بۆ ئەوەی کەوا سورو پێداگیربن لەسەر بەردەوام بوون لەسەر جەنگ و شەڕکردن لەگەڵ اللە و ئەولیاکانی ئەی گەلی شەیتانەکان لەکاتێکدا ئێوەش دەزانن بە کۆتاییەکەی بەوەی کەوا حەق سەردەکەوێت بەسەر بەتاڵدا پاشان اللە ش دەتانخاتە ناو توندترین سزاوە لەئاگری دۆزەخدا ئەوەش لەبەرئەوەی ئێوە بێ ئومێدبوونە لەوەی کەوا اللە ڕەحمتان پێبکات لەدنیاو دواییدا ھەروەکو چۆن کافرو بێباوەڕانی دانیشتوانی خاوەن گۆڕەکان بێ ێومێدبوونە ئەوەش بەھۆی سوربوون و پێداگیریەکەتان لەسەر کوژاندنەوەی نوری اللە و دەتانەوێت کەوا ھەموو بەندەکانی اللە گومڕابکەن لەگەڵ خۆتان تاکو یەکسان بن لەگەڵ ئێوە لە ئاگری دۆزەخ، بەڵام اللە ئیمام مەھدی ڕەوانەکردووە تا بەحەق فەتواتان بۆ بدات بەوەی ھۆکاری ستەمکردنەکەی خۆتان لە نەفسی خۆتان بریتی یە لە بێ ئومێدبوون لەڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە، جا ئەوەی کەوا فەتوای بۆداون لەوەی بێئومێد بن لە ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە ئەوا لەدرۆزنانە جا با تۆبە بکات و بگەڕێتەوە بۆ لای اللە ئەوا ئەوکات دەبینێت کەوا پەروەردگار بۆی زۆر لێخۆشبوو میھرەبانە جا خۆم و خۆشتان بێبەش و مەحروم مەکەن لە نیعمەتی ڕازی بوونی اللە بە اللە ی گەورە سوێندتان دەدەم، ئەوەش لەبەرئەوەی منی ئەو ئیمام مەھدیەی کەوا ڕازی بوونی اللە دەپەرستێت ووکو غایەو ئامانج نەک وەکو وەسیلەو ھۆکار بۆھاتنەجێی نیعمەتەکانی بەھەشت و حۆریەکانی و کۆشک و تەلارەکانی، نەخێر سوێند بە پەروەردگارەکەم اللە من ڕازینابم بەوانە وە ناشمەوێت بەوەی کەوا ڕازی بم ھەتا ئەوکەسەی کەوا خۆشم دەوێت لەھەنوو کەس و شتێک زیاتر ڕازی دەبێت لەنەفسی خۆی چیتر نە متحسر نە خەفەتبار لەسەر ئەوبەندانەی کەوا ستەمیان لەنەفسی خۆیان کردووە، جا نەستەم لەمن بکەن نەستەم لەنەفسی خۆشتان بکەن ئەی گەلی شەیتانە جن و ئینسانە بێ ئومێدبووەکان لە ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە، جا سوێند بە اللە ھەتا تەنانەت شەیتانەکانیش بەشێکن لەھەدەف و ئامانجەکەی ئیمام مەھدی، وە نەمدەویست کەوا فەتوا بۆ موسڵمانان بدەم بەوە لەترسی ئەوەی نەوەک فیتنەیان بۆ زیاد بێت لەسەر فیتنەکەیان جا بڵێن: "چۆن ئەوە ئیمام مەھدیە لەکاتێکدا دەیەوێت کەوا ھەتا تەنانەت شەیتانەکانیش ڕزگار بکات لە سزا نەمریەکەیان؟". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی پێیان دەڵێت: ئەی قەوم گومانتان چی یە بەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {فَبِمَا نَقْضِهِم مِّيثَاقَهُمْ لَعَنَّاهُمْ وَجَعَلْنَا قُلُوبَهُمْ قَاسِيَةً ۖ يُحَرِّفُونَ الْكَلِمَ عَن مَّوَاضِعِهِ ۙ وَنَسُوا حَظًّا مِّمَّا ذُكِّرُوا بِهِ ۚ وَلَا تَزَالُ تَطَّلِعُ عَلَىٰ خَائِنَةٍ مِّنْهُمْ إِلَّا قَلِيلًا مِّنْهُمْ ۖ فَاعْفُ عَنْهُمْ وَاصْفَحْ ۚ إِنَّ اللَّـهَ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ ﴿١٣﴾}؟ صدق الله العظيم [المائدة].
واتە/ جا به‌هۆی ئه‌وه‌وه که به‌رده‌وام په‌یمان و به‌ڵێنه‌کانیان ده‌شکاند نه‌فره‌تمان لێکردن و دڵه‌کانیانمان ڕه‌ق و سه‌خت و ڕه‌ش کرد (چونکه یه‌کێک له سیفه‌تیان ئه‌وه‌یه‌) که‌: قسه له جێی خۆیدا ناکه‌ن و جێی ده‌گۆڕن هه‌روه‌ها به‌شێک له‌و شتانه‌ی که یاداوه‌ری بوو بۆیان فه‌رامۆشیان کردو، به‌رده‌وام ده‌بینیت و بۆت ده‌رده‌که‌وێت که زۆربه‌یان خیانه‌تکارو دوژمنکارن مه‌گه‌ر که‌مێکیان نەەبێت جا‌ر لێیان ببورەو چاوپۆشیان لێ بکه‌ چونکه به‌ڕاستی اللە چاکه‌کارانی خۆشده‌وێت.

جا ئەم عەفو لێبوردنەیە لێیان لەبەر اللە یە لەحەق و مافەکانی خۆتان، جا اللە عەبدەکەی ئازادکردووە دەربارەی حەق و مافەکەی خۆی کە ئەگەر بیەوێت لەبەندەکانی اللە دەبورێت لەبەر پەروەردگارەکەی وە اللە فەرمانی پێنەکردوون بەوەی کەوا داوای لێخۆشبوون بکەن بۆ شەیتان و کافرەکان؛ لەبەرئەوەی اللە ھەرگیز لێیان خۆشنابێت مادام سورو پێداگیرن لەسەر ئەوەی کەوا اللە توڕەدەبێت پێی، وەھەرگیزیش اللە لەبەندەیەک خۆشنابێت ھەتا تۆبەنەکات و نەگەڕێتەوەو ملکەچ و گوێڕایەڵ نەبێت بۆ پەروەرەدگارەکەی بەدڵسۆزی ھەتا ئەگەر تەنانەت سەرجەم ئەھلی ئاسمان و زەویش داوای لێخۆشبوونی بۆ بکەن، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ێ گەورە: {اسْتَغْفِرْ لَهُمْ أَوْ لَا تَسْتَغْفِرْ لَهُمْ إِن تَسْتَغْفِرْ لَهُمْ سَبْعِينَ مَرَّةً فَلَن يَغْفِرَ اللَّـهُ لَهُمْ ۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ كَفَرُوا بِاللَّـهِ وَرَسُولِهِ ۗ وَاللَّـهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْفَاسِقِينَ ﴿٨٠﴾} صدق الله العظيم [التوبة].
واتە/ داوای لێخۆش بوون بۆ ئه‌و دووڕووانه بکه‌یت یان داوای لێخۆش بوونیان بۆ نه‌که‌یت چوونیه‌که‌، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر حه‌فتا جاریش داوای لێخۆشبوونیان بۆ بکه‌یت ئه‌وه اللە هه‌رگیز لێیان خۆش نابێت ئەوەش لەبەرئەوەی کوفریان کردووە بە اللە و پێغەمبەرەکەی اللە ش ھیدایەتی گەلی ستەمکار نادات.

ئەوەش مانای ئەوە نی یە کەوا اللە لەکتێبەکەی خۆیدا نوسیویەتی بەوەی کەوا ھەرگیز لێیان خۆشنەبێت بۆ ھەمیشە تا لەبەرئەوە داوای لێخۆشبوونی پێغەمبەرەکەی بۆیان قبوڵ نەکردبێت، نەخێر سوێند بەپەروەردگارم، جا ئەوەی کەوا فەتوای بەوە بۆ داون جا ئەوە بەڕاستی زوڵم و ستەمی لەنەفسی خۆی کردووە؛ بەڵکو ھۆی قبوڵ نەبوونی داوای لێخۆشبوونەکە بۆیان بەھۆی سوربوون و پێداگیریەکەیانە لەسەر ئەوەی کەوا ئەنجامی دەدەن لەوەی کەوا اللە حەزی پێناکات و پێی ڕازی نابێت، اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَالَّذِينَ إِذَا فَعَلُوا فَاحِشَةً أَوْ ظَلَمُوا أَنفُسَهُمْ ذَكَرُوا اللَّـهَ فَاسْتَغْفَرُوا لِذُنُوبِهِمْ وَمَن يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلَّا اللَّـهُ وَلَمْ يُصِرُّوا عَلَىٰ مَا فَعَلُوا وَهُمْ يَعْلَمُونَ ﴿١٣٥﴾} صدق الله العظيم [آل عمران:135].
واتە/ وە ئه‌وانه‌ی که تاوان و گوناهو کاری پیس و داوێنپیسی ئه‌نجام ده‌ده‌ن یاخود سته‌م له خۆیان ده‌که‌ن دواتر اللە دێته‌وه یادیان ئه‌وسا داوای لێخۆشبوون ده‌که‌ن جا کێ هه‌یه که له گوناهان خۆش ببێت جگه له اللە؟ وە ئەوانە له‌سه‌ر گوناهو تاوانیان سور نابن له کاتێکدا خۆیان ده‌زانن.

بەڵام شەیتانە بەشەرەکان لەم ئایەتە بەھەڵە تێگەیشتوون جا بێ ئومێدبوونە لەڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە ، ھەرلەبەرئەوەش دەیانەوێت کەوا بەندەکانی اللە گومڕا بکەن لە ڕێگای ڕاست تاکو لەگەڵیان یەکسان بن لەئاگری دۆزەخدا، جا لە اللە بترسن و پارێزگار بن ئەی گەلی شەیتانەکان، جا سوێند بەو اللە یەی کەوا ھیچ پەرستراوێکی تر نی یە جگە لە ئەو نەبێت بەڕاستی ئیمام مەھدی بریتی یە لە زاناترین کەس بەکتێبەکەی اللە و بەیان و ڕوونکردنەوەی ئایەتەکانی، وە بەڕاستی منیش فێڵتان لێناکەم تا واز لە جەنگ و شەڕەکەتان بھێنن لەگەڵ دینەکەی اللە؛ نەخێر سوێند بە پەروەردگارەکەم اللە لەبەرئەوەی من دەزانم بەوەی کەوا اللە سەرمدەخات بەسەرتاندا ھەرچەندە کەوا پیلانیش بگێڕن، جا ئێمە بەسەرتاندا زاڵین بەئیزن و مۆڵەتی اللە ێ تاک و قەھارو زاڵ، وە دەشزانم بەوەی کەوا ئێوە ھەرچەندە پیلان بگێڕن ئەوا پیلان ناگێڕن مەگەر تەنھا لەسەر خۆتان نەبێت جا اللە مەکرو پیلانەکانتان دەکات بە چاکەی مەھدی چاوەڕوانکراو بۆ تەواوکردنی نورەکەی اللە لەسەر ھەموو خەڵکی جیھان ھەرچەندە ڕقیشتان لێی بێت.

کەواتە ئەی قەوم من بۆچی فێڵتان لێبکەم ھەتا تەنانەت ئەگەر ئێوە لە سەرسەخترین دوژمنەکانی مەھدی چاوەڕونکراو بن؟ جا ناکرێت و ڕەوانیە بۆم کەوا فێڵتان لێبکەم جا بەیان و ڕوونکردنەوەی ئایەتێک بژکەم بەجگە لەمەبەستەکەی، نەخێر سوێند بە پەروەردگارەکەم اللە ئەو اللە یەی کەوا فێریکردوومە جا بەڕاستی من ھیچ شتێکی ترتان فێرناکەم تەنھا بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقی مەبەستەکە نەبێت لەقسەو فەرموودەکانی اللە لە ئایەتەکەی، اللە ش لەسەرئەوەی دەیڵێم شاھێدو وەکیلە، جا ئەو تەڵەیەی کەوا لەھەندێک بەیان و ڕوونکردنەوەکانمدا دایدەنێم لەپێناوی ئەوەیە تاکو جورئەت و بوێری ئەوە بکەن بێن بۆ حیوارو گفتوگۆکردن جا یەکێک لە زانایانی ئومەت دواتر حوججەو بەڵگە بەسەر ناصر محمد یەمانیدا جێ بەجێ دەکات لە حوججەو بەڵگەی فڵانی، جا لەپاش ئەوە زۆر بەپەلە خۆی لەلامان تۆمار دەکات وە دەست دەکات بە وەڵامدانەوە لەدوای وەڵامدانەوە، جا لەپاش ئەوە کتوپڕ توشی موفاجەئە دەبێت بەوەی کەوا حسابی بۆی نەکردووە بۆ ئەوکەسەی کەوا اللە زانستی کتێبەکەی پێداوە تا ئەوەتان فێربکەم کەوا نەتانزانیوە.

وەئەی بەندەکانی اللە ھەمووتان ئێوە ھەمووتان لە سنوری ئەو ھەدەف و ئامانجەی ئیمام مەھدیەدان کەوا اللە ڕەوانەی کردووە بە ڕەحمەتێکی گەورە بۆ ھەموو خەڵکی جیھان تا خەڵکی بکات بە یەک ئومەت لەسەر ڕێگای ڕاست، جا ئەگەر ئیمام مەھدی ھەتا تەنانەت تەمەنناو ئاواتی ھیدایەتدرانی شەیتانەکانیش بکات جا ئایا پاداشتی چاکە تەنھا چاکە نی یە؟ وە بەڵێنیشتان پێ دەدەم بە اللە بەوەی کەوا ڕاستگۆ بم لە بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقی قورئان وە اللە ش بە بەیان و ڕوونکردنەوەی ئیمام مەھدی ھیدایەتی زۆرکەس دەدات، بەڵام بەداخ و ئەسەفەوە بەھەمان شێوە اللە بەبەیانی حەقی ئیمام مەھدی کەسانێکی زۆر گومڕا دەکات، کەسیش پێی گومڕا نابێت تەنھا ئەوانە نەبن کەوا بەڕاستی دەزانن ئەو ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوە، جا کەدەیبینن دەرکەوتووە وە قەدەرو کاتی ڕەوانەکردنەی مەھدی چاوەڕوانکراو ھاتووە ئەوا ڕوخساریان تاڵ و گرژو مۆن و تێک دەچێت وە خۆشحاڵیش نابن بە ڕەحمەتە گەورەکەی اللە بەھۆی عەقیدەو بیروباوەڕەکەیان بەوەی گوایە ڕەحمەتی پەروەرەدگارەکەیان ئەوان ناگرێتەوە، جا ئەوە کێ فەتوای ئەوەی بۆ داون بەوەی کەوا اللە لەسەر نەفسی خۆی نوسیووە بۆ ھەمیشە ڕەحمتان پێنەکات، وەھەرلەبەرئەوەش تۆبەناکەن و ناگەڕێنەوە بۆ لای پەروەردگارەکەتان؟ بەڕاستی ئێوە لە ھەڵەدان بەم عەقیدەو بیروباوەڕەی کەوا ھۆکاری بەھیلاک چوونی زۆرێک لەئێوەبووە، بەڵام منی ئیمام مەھدی ئەم عەقیدەو بیروباوەڕە پوچ و بەتاڵ دەکەمەوە بەدەسەڵاتی زانستی حەق لە محکەمی کتێبەکەی اللە جا ئەو پرسیارەتان لێدەکەم: ئەی گەلی شەیتانە جن و ئینسانەکان ئەی ئایا ئێوە نازانن بەوەی کەوا ئێوە لەڕیزی ئەو بەندانەی اللە ن کەوا اللە دروستی کردوون بۆ پەرستن و عیبادەتکردنەکەی خۆی؟ بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ ﴿٥٦﴾} صدق الله العظيم [الذاريات:56]؟.
واتە/ من جن و ئینسانم دروست نەکردووە مەگەر بۆ ئەوە نەبێت کەوا تەنھا من بپەرستن.

وەئەو پرسیارەی کەوا وەکو خۆی دەکرێت بریتی یە لە: جا مادام ئێوە لە عەبدو بەندەکانی اللە ن جا لەبەرچی بیروباوەڕو عەقیدەتان وایە بەوەی کەوا ئەو بانگەی اللە ی ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانتر شمولی ئێوە ناکات و ئێوە ناگرێتەوە لەمحکەمی کتێبەکەی لەوەی کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَ‌فُوا عَلَىٰ أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِن رَّ‌حْمَةِ اللَّـهِ إِنَّ اللَّـهَ يَغْفِرُ‌ الذُّنُوبَ جَمِيعًا إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ‌ الرَّ‌حِيمُ ﴿٥٣﴾ وَأَنِيبُوا إِلَىٰ رَ‌بِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ مِن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ ثمّ لَا تُنصَرُ‌ونَ ﴿٥٤﴾ وَاتَّبِعُوا أَحْسَنَ مَا أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّ‌بِّكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ بَغْتَةً وَأَنتُمْ لَا تَشْعُرُ‌ونَ ﴿٥٥﴾ أَن تَقُولَ نَفْسٌ يَا حَسْرَ‌تَىٰ عَلَىٰ مَا فَرَّ‌طتُ فِي جَنبِ اللَّـهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِ‌ينَ ﴿٥٦﴾}؟ صدق الله العظيم [الزمر].
واتە/ بڵێ اللە ده‌فه‌رموێت ئه‌ی به‌نده‌کانم ئه‌وانه‌ی که خۆتان گوناهبار کردووه و هه‌ڵه‌تان زۆره‌ نائومێد مه‌بن له ڕه‌حمه‌تی اللە به‌ڕاستی اللە له‌هه‌موو گوناهو هه‌ڵه‌کانتان خۆش ده‌بێت چونکه بێگومان اللە زۆر لێخۆشبوو لێبورده‌یه و زۆر به سۆزو میهره‌بانیشه‌ (٥٣) هه‌میشه و به‌رده‌وام دڵتان لای اللە بێت و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارتان و خۆتان به‌ گه‌وره‌ مه‌گرن له‌به‌رامبه‌ر هه‌قداو ته‌سلیم وملكه‌چی بن پێش ئه‌وه‌ی که سزای اللە یه‌خه‌تان بگرێت له‌وه‌ودواش سه‌رکه‌توو نابن وکه‌س نابێت به‌رگریتان لێ بکات وسه‌رتان بخات (٥٤) به‌رده‌وام شوێنی چاكترینی ئه‌وه‌ بکه‌ون که له‌لایه‌ن اللە وە ڕه‌وانه‌کراوه بۆتان پێش ئه‌وه‌ی سزاو ئازاری کتوپڕ یه‌خه‌تان پێبگرێت وله‌کاتێکدا ئێوه هه‌ست به نزیکی سزاکه نه‌که‌ن (٥٥) نه‌وه‌کو یه‌کێک بڵێت داخ و په‌شیمانی بۆ ئه‌و هه‌موو لادان و نادروستیانه‌ی که کردم له فه‌رمان و به‌رنامه‌ی اللە دا بێگومان له‌و که‌سانه‌ش بووم که گاڵته‌یان ده‌کرد (٥٦).

بەڵام تا اللە لێتان خۆش بێت ئەوا بزانن بەوەی کەوا لێخۆشبوون نی یە لەگەڵ سوربوون و پێداگیری ھەروەکو ئەوکەسە زیناکارەی کەوا زینا دەکات یان زوڵم و ستەم لەنەفسی خۆی دەکات جا دەڵێت پەروەردگارم لێم خۆشبەو ڕەحمم پێبکە بەڕاستی تۆ چاکترینی میھرەبانانی، جا ھەرگیز بەم شێوەیە اللە لێی خۆشنابێت ھەتا ئەگەر بێتو لەڕۆژێکدا ملیار جاریش داوای لێخۆشبوون بکات جا ھەرگیز پەروەردگارە تاک و قەھارو زاڵەكەی لێی خۆشنابێت بەھۆی سوربوون و پێداگیریەکەی لەسەر ئەوکاروکردەوەی کەوا داوای لێخۆشبوونی لەسەر کردووە لە اللە، جا چۆن اللە لێی خۆشدەبێت لەکاتێکدا ھێشتا ھەر سورو پێداگیرە لەسەر ئەو کارو کردەوەیەی کەوا اللە حەزی پێناکات و پێی خۆش نیەو پێی ڕازی نی یە؟ وەھەر لەبەرئەوەش اللە ی گەورە فەرموویەتی: {وَالَّذِينَ إِذَا فَعَلُوا فَاحِشَةً أَوْ ظَلَمُوا أَنفُسَهُمْ ذَكَرُوا اللَّـهَ فَاسْتَغْفَرُوا لِذُنُوبِهِمْ وَمَن يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلَّا اللَّـهُ وَلَمْ يُصِرُّوا عَلَىٰ مَا فَعَلُوا وَهُمْ يَعْلَمُونَ ﴿١٣٥﴾} صدق الله العظيم [آل عمران].
واتە/ وە ئه‌وانه‌ی که تاوان و گوناهو کاری پیس و داوێنپیسی ئه‌نجام ده‌ده‌ن یاخود سته‌م له خۆیان ده‌که‌ن دواتر اللە دێته‌وه یادیان ئه‌وسا داوای لێخۆشبوون ده‌که‌ن جا کێ هه‌یه که له گوناهان خۆش ببێت جگه له اللە؟ وە ئەوانە له‌سه‌ر گوناهو تاوانیان سور نابن له کاتێکدا خۆیان ده‌زانن.

وەئەوەی کەوا داوای لێخۆشبوون بکات لە اللە لەسەر تاوان و گوناھێک لەکاتێکدا نیەتی ئەوەی ھەبێت چیتر نەگەڕێتەوە سەری بۆ ھەمیشە ئەوا اللە لەو تاوان و گوناھەی خۆشدەبێت لەبەرئەوەی اللە سەیری نیەتی ئێستای بەندەکەی دەکات بەوەی ئایا نیەتی سورنەبوونی ھەیە لەسەر ئەم فعل و کاروکردەوەیە؟ جا لەپاش ئەوە اللە لێی خۆشدەبێت لەسەر ئەوە ھەتا ئەگەر اللە بشزانێت بەوەی کەوا دواتر جارێکی تر دەگەڕێتەوە سەر ئەم تاوان و گوناھە، ھەتا ئەوکاتەی کەوا دەگەڕێتەوە سەری جارێکی تر پاشانیش داوای لێخۆشبوون بکات لە اللە لەکاتێکدا نیەتی سورنەبوونی ھەبێت جا ئەوا بەھەمان شێوە اللە لێی خۆشدەبێت و ھیچیش لای گرنگ نی یە بە گەڕانەوەکەی بۆ سەر تاوانەکە جارێکی تر، لەبەرئەوەی اللە سەیری نیەتی دڵی ئێستای بەندەکەی دەکات لەساتی داوای لێخۆشبوونکردنەکە، وە کاروکردەوەکانیش بە نیەتە وە ھەموو نیەتێکیش لە ناودڵە، جا مادام بەندەکە داوای لێخۆشبوونی کردووە لەسەر تاوان و گوناھەکە لەکاتێکدا لەدڵیدا نیەتی نەگەڕانەوەی ھەیە بۆ سەر ئەم فعل و کارو کردەوەیە ئەوا اللە لێی خۆش دەبێت ھەتا ئەگەر تەنانەت اللە بشزانێت بەوەی کەوا بەندەکەی دواتر دەگەڕێتەوە بۆ سەر گوناھەکە جارێکی تر، وەلەسەرئەوەش نموونەیەکتان بۆ دەھێنمەوە لەوەی کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {هُوَ الَّذِي يُسَيِّرُ‌كُمْ فِي الْبَرِّ‌ وَالْبَحْرِ‌ حَتَّىٰ إِذَا كُنتُمْ فِي الْفُلْكِ وَجَرَ‌يْنَ بِهِم بِرِ‌يحٍ طَيِّبَةٍ وَفَرِ‌حُوا بِهَا جَاءَتْهَا رِ‌يحٌ عَاصِفٌ وَجَاءَهُمُ الْمَوْجُ مِن كُلِّ مَكَانٍ وَظَنُّوا أَنَّهُمْ أُحِيطَ بِهِمْ دَعَوُا اللَّـهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ لَئِنْ أَنجَيْتَنَا مِنْ هَـٰذِهِ لَنَكُونَنَّ مِنَ الشَّاكِرِ‌ينَ ﴿٢٢﴾ فَلَمَّا أَنجَاهُمْ إِذَا هُمْ يَبْغُونَ فِي الْأَرْ‌ضِ بِغَيْرِ‌ الْحَقِّ} صدق الله العظيم [يونس:22-23].
واته‌/ اللە ئه‌و زاته‌یه که له‌وشکانی و ده‌ریادا هاتو چۆتان پێده‌کات هه‌تا ئه‌و کاته‌ی که له‌که‌شتیه‌کاندا ده‌بن و ده‌یانگوێزنه‌وه به‌هۆی باو شه‌ماڵێکی پاک و ئارامه‌وه‌و هه‌مووان دڵخۆشن پێی ئه‌وه بایه‌کی توندو به‌هێز و سه‌خت به‌ره‌و که‌شتیه‌که بێت و هه‌ڵبکات له‌هه‌موو لایه‌که‌وه شه‌پۆل بۆیان بێت ئیتر وابزانن که ده‌وره‌دراون و (ڕزگار بوونیان ئه‌سته‌مه ئا له‌و کاته‌دا خه‌ڵکه‌که به ئیخلاصی و‌سۆزه‌وه‌) هاناو هاوار بۆ اللە ده‌به‌ن دڵنیان اللە نه‌بێت که‌س ناتوانێت فریایان بکه‌وێت بۆیه به‌سۆزه‌وه ده‌ڵێن سوێند بە تۆ ئه‌گه‌ر له‌م به‌ڵاو له‌م ته‌نگانه‌یه‌ ڕزگارمان بکه‌یت ئه‌وه به‌ڕاستی ده‌چینه ڕیزی سوپاسگوزارانته‌وه‌ (22) جاکاتێک اللە ڕزگاری کردن خێرا ئه‌وان به‌ناحه‌ق ده‌ست ده‌که‌نه‌وه به‌سته‌مکاری له‌زه‌ویدا ئه‌ی خه‌ڵکینه‌: به‌ڕاستی سته‌م کردنتان ته‌نها له‌سه‌ر خۆتان ده‌که‌وێت و به‌زیانی خۆتان ته‌واو ده‌بێت ئێوه به‌و سته‌مکاریه خۆشی و ڕابواردنی ژیانی دنیاتان ده‌وێ، له‌وه‌ودوا گه‌ڕانه‌وه‌تان هه‌ر بۆ لای ئێمه‌یه‌و ئه‌وسا ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه به‌هه‌موو ئه‌و کارو کرده‌وانه‌ی که‌ده‌تانکرد (23).

جا ئەو پرسیارەی کەوا ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە : ئایا اللە نازانێت بەوەی کەوا ئەوان دواتر دەگەڕێنەوە سەر شیرک و ھاوبەشدانانەکەیان لەدوای ڕزگارکردنیان؟ بەڵکو ئەوە دەزانێت پاک و بێگەردی بۆی؛ بەڵام ئەوان داوا دەکەن لە اللە بەدڵسۆزی بۆی لە دیندا بەدڵ و بەگیان، اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَظَنُّوا أَنَّهُمْ أُحِيطَ بِهِمْ دَعَوُا اللَّـهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ لَئِنْ أَنجَيْتَنَا مِنْ هَـٰذِهِ لَنَكُونَنَّ مِنَ الشَّاكِرِ‌ينَ ﴿٢٢﴾ فَلَمَّا أَنجَاهُمْ إِذَا هُمْ يَبْغُونَ فِي الْأَرْ‌ضِ بِغَيْرِ‌ الْحَقِّ} صدق الله العظيم.
واتە/ ئیتر وابزانن که ده‌وره‌دراون و (ڕزگار بوونیان ئه‌سته‌مه ئا له‌و کاته‌دا خه‌ڵکه‌که به ئیخلاصی و‌سۆزه‌وه‌) هاناو هاوار بۆ اللە ده‌به‌ن دڵنیان اللە نه‌بێت که‌س ناتوانێت فریایان بکه‌وێت بۆیه به‌سۆزه‌وه ده‌ڵێن سوێند بە اللە ئه‌گه‌ر له‌م به‌ڵاو له‌م ته‌نگانه‌یه‌ ڕزگارمان بکه‌یت ئه‌وه به‌ڕاستی ده‌چینه ڕیزی سوپاسگوزارانته‌وه‌ (22) جاکاتێک اللە ڕزگاری کردن خێرا ئه‌وان به‌ناحه‌ق .

وە اللە ی گەورە فەرموویەتی: {أَلَمْ تَرَ‌ أَنَّ الْفُلْكَ تَجْرِ‌ي فِي الْبَحْرِ‌ بِنِعْمَتِ اللَّـهِ لِيُرِ‌يَكُم مِّنْ آيَاتِهِ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَاتٍ لِّكُلِّ صَبَّارٍ‌ شَكُورٍ‌ ﴿٣١﴾ وَإِذَا غَشِيَهُم مَّوْجٌ كَالظُّلَلِ دَعَوُا اللَّـهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ فَلَمَّا نَجَّاهُمْ إِلَى الْبَرِّ‌ فَمِنْهُم مُّقْتَصِدٌ وَمَا يَجْحَدُ بِآيَاتِنَا إِلَّا كُلُّ خَتَّارٍ‌ كَفُورٍ‌ ﴿٣٢﴾} صدق الله العظيم [لقمان].
واتە/ ئایا سه‌رنجت نه‌داوه که به‌ڕاستی که‌شتیه‌کان به ده‌ریادا هاتوچۆ دەکه‌ن و ناز و نیعمه‌تی اللە دەهێنن و ده‌یبه‌ن و ده‌سه‌ڵاتی اللە ده‌خه‌نه ڕوو به‌ڕاستی ئا له‌و شتانه دا به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆر هه‌یه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی زۆر دان به خۆدا ده‌گرن و زۆر سوپاسگوزارن (31) کاتێکیش له ده‌ریادا شه‌پۆلێک ئابڵوقه‌یان بدات، وه‌ک کێوه‌کان گه‌وره بێت ئه‌وه هاناو هاوار هه‌ر بۆ اللە ده‌به‌ن زۆر به دڵسۆزانه و ملکه‌چن بۆ اللە جا کاتێک فریایان ده‌که‌وێت و ڕزگاریان ده‌کات و ده‌یانگه‌یه‌نێته وشکانی جا هه‌یانه به‌رده‌وام ده‌بێت له سه‌ر ڕێبازی ئیمان و ده‌مێنێته‌وه له‌سه‌ر تەوحیدو پەرستنی اللە ی میهره‌بان بەتاک و تەنهایی (هه‌شیانه ڕێگه‌ی نادروستی خۆی ده‌گرێته‌وه‌)، جا که‌س له ئایات و به‌ڵگه‌کانی ئێمه نکول و په‌یمان شکێنی ناکت جگه له زۆردار و ناپاک و سپڵه‌ (32).

وە اللە ی گەورە فەرموویەتی: {قُلْ مَن يُنَجِّيكُم مِّن ظُلُمَاتِ الْبَرِّ‌ وَالْبَحْرِ‌ تَدْعُونَهُ تَضَرُّ‌عًا وَخُفْيَةً لَّئِنْ أَنجَانَا مِنْ هَـٰذِهِ لَنَكُونَنَّ مِنَ الشَّاكِرِ‌ينَ ﴿٦٣﴾ قُلِ اللَّـهُ يُنَجِّيكُم مِّنْهَا وَمِن كُلِّ كَرْ‌بٍ ثمّ أَنتُمْ تُشْرِ‌كُونَ ﴿٦٤﴾} صدق الله العظيم [الأنعام].
واتە/ بڵێ کێ فریاتان ده‌که‌وێت و ڕزگارتان ده‌کات له تاریکیه‌کانی وشکانی و ده‌ریادا (کاتێک گیرده‌خۆن) و به که‌ساسی لێی ده‌پاڕێنه‌وه‌و به‌نهێنی هانای بۆ ده‌به‌ن (په‌یمان ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن) سوێند بێت به اللە ئه‌گه‌ر له‌م ته‌نگانه‌یه ڕزگارمان بکه‌یت ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه ده‌چینه ڕیزی سوپاسگوزارانه‌وه‌ (63) بڵێ اللە له‌و تاریکیانه و له هه‌موو کۆسپ و ناخۆشیەک ڕزگارتان ده‌کات که‌چی پاشان (زۆربه‌تان) هاوه‌ڵ و شه‌ریکی بۆ بڕیار ده‌ده‌ن (64).

کەواتە لەساتی دوعاو پاڕانەوەکە ئەوان دڵسۆزبوون بۆ پەروەردگارەکەیان بەگەڕانەوەو ملکەچ بوون و گوێڕایەڵ بوون بەدڵسۆزی بۆی جا دەڵێن: {لَّئِنْ أَنجَانَا مِنْ هَـٰذِهِ لَنَكُونَنَّ مِنَ الشَّاكِرِ‌ينَ}.
واتە/ په‌یمان ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن) سوێند بێت بە تۆ ئه‌گه‌ر له‌م ته‌نگانه‌یه ڕزگارمان بکه‌یت ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه ده‌چینه ڕیزی سوپاسگوزارانه‌وه‌.

جا لەپاش ئەوە اللە وەڵامیان دەداتەوە لەبەرئەوەی نیەتەکەیان ڕاستگۆیانەبووە، ھەر لەبەرئەوەش اللە لێیان خۆشدەبێت جا ڕزگاریان دەکات لەگەڵ ئەوەی کەوا دەشزانێت ھەندێک لەوان دواتر دەگەڕێنەوە بۆ ئەوەی کەوا لەسەری بوون لەپێشتر، بەڵام اللە سەیری زانستی غەیب و پەنھان ناکات بۆ کاروکردەوەی عەبدەکەی خۆ ئەگەر سەیری زانستی غەیب و شاراوەی بەندەکانی بکردبایە ئەوا لە کاروکردەوەی خراپی ھیچ یەکێک خۆشنەدەبوو؛ بەڵکو سەیری نیەتی ئێستا دەکات لەدڵدا لەساتی دوعاکردن و داوای لێخۆشبوون کردنەکە، بەڵام ئەوان لە ڕاستیدا درۆزنن جا بەڕاستی ئەوانەی کەوا بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕێن سەرسام دەبن و دەڵێن: "جا چۆن درۆزنن لەکاتێکدا بەڕاستی تۆ وتت ڕاست دەکەن لە دوعاو پاڕانەوەکەیان بەدڵ و بەگیان؟". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامیان دەداتەوەو دەڵێم: درۆدەکەن لە عەقیدەو بیروباوەڕەکە نەوەک لەقسەکردنەکەدا، وەبەھۆی عەقیدەو بیرو باوەڕە درۆینەکەیان دەگەڕێنەوە بۆ سەر ئەوەی کەوا قەدەغەکراوە لێیان. وە تاوەکو لەمەبەستی بەیان و ڕوونکردنەوەکە تێبگەن بۆ عەقیدەو بیروباوەڕە درۆینەکە ئەوا لەسەر ئەوە نموونەیەکتان بۆ دەھێنمەوە دەربارەی عەقیدەو بیروباوەڕە درۆینەکەی ئەھلی ئاگر. اللە ی گەورە فەرموویەتی: {رَبَّنَا أَخْرِجْنَا مِنْهَا فَإِنْ عُدْنَا فَإِنَّا ظَالِمُونَ ﴿١٠٧﴾} صدق الله العظيم [المؤمنون].
واتە/ په‌روه‌ردگارا له ناو ئاگری دۆزه‌خ و سزاکه‌یدا ده‌رمان بهێنه ئه‌گه‌ر جارێکی تر گه‌ڕاینه‌وه (بۆ گومڕایی) ئه‌وه ئیتر دیاره که ئێمه که‌سانێکی سته‌مکارین.

وە اللە ی گەورە فەرموویەتی: {وَلَوْ رُدُّوا لَعَادُوا لِمَا نُهُوا عَنْهُ وَإِنَّهُمْ لَكَاذِبُونَ ﴿٢٨﴾} صدق الله العظيم [الأنعام].
واتە/ خۆ ئه‌گه‌ر بگێڕدرێنه‌وه بۆ (دنیا) ئه‌وه هه‌ر ده‌ست ده‌که‌نه‌وه به‌و کارو کرده‌وانه‌ی که جاران ده‌یانکرد، به‌ڕاستی ئه‌وانه هه‌ر درۆ ده‌که‌ن و درۆزنن.

جا ئەو پرسیارەی کەوا ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە سەرەتا بۆ عەقڵ و مەنتق: ئایا مەعقوڵە بەوەی کەوا ئەوان درۆ بکەن لەگەڵ پەروەردگارەکەیان جا بەزمانەکانی خۆیان شتێک بڵێن و لەدڵەکانیشیاندا نەبێت ھەرچەندە کەوا ئەوان ھاوارو ناڵەیانە ڵە ئاگری دۆزەخدا؟ جا ئایا وەڵامی عەقڵ لەم مەسەلەیەدا چی یە؟ جا حەتمەن وەڵامەکەی عەقڵ ئەوەیە کەوا بە عەقڵ و مەنتق ئەوان درۆ ناکەن لەقسەکردنەکەیان کەوا شتێک بڵێنە پەروەردگارەکەیان لەدڵەکانیاندا نەبێت لەکاتێکدا سورو پێداگیریش نین لەسەر گەڕانەوە بۆ سەر ئەوەی کەوا لییان قەدەغەکراوە، جا چۆن ئەوە دەبێت لەکاتێکدا ئەوان ھاوارو قیژەو ناڵەیانە لە ئاگری دۆزەخدا! جا ھەردەبێت ئەوان بەڕاستی بیانەوێت ئەو کاروکردەوانە بکەن کە پێشتر نەیانکردووە بەجگە لەو کاروکردەوە خراپانەی پێشتر دەیانکرد تاکو جارێکی تر نەخرێنەوە ناو ئاگری دۆزەخەوە.

بەڵام ئەی قەوم کەواتە مەبەستەکەی اللە چی یە لەوەی کەوا بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆ ی دەفەرموێت: {وَلَوْ رُدُّوا لَعَادُوا لِمَا نُهُوا عَنْهُ وَإِنَّهُمْ لَكَاذِبُونَ}صدق الله العظيم؟
واتە/ خۆ ئه‌گه‌ر بگێڕدرێنه‌وه بۆ (دنیا) ئه‌وه هه‌ر ده‌ست ده‌که‌نه‌وه به‌و کارو کرده‌وانه‌ی که جاران ده‌یانکرد، به‌ڕاستی ئه‌وانه هه‌ر درۆ ده‌که‌ن و درۆزنن.

جا ئایا ئەوە مەبەستی ئەوەیە کەوا ئەوان درۆدەکەن لەقسەکردنەکەیان لە عەقیدەو بیروباوەڕەکەیاندا؟ جا فەتواتان بۆ دەدەم بەحەق بەوەی کەوا اللە مەبەستی لەوەیە کەوا ئەوان درۆدەکەن لە عەقیدەو بیروباوەڕەکەیاندا لەبەرئەوەی ھیدایەت ھیدایەتی ئەوان نی یە تا عەقیدەو بیرو باوەڕیان وابێت بەبێ جیاکردنەوەو دەرھێنانی خۆیان لەوباسەدا بەوەی کەوا ئەوان ئەگەر بێتو بگەڕێنەوە بۆ دنیا ئەوا ئەوکاروکردەوانە دەکەن کەوا نەیانکردووە وەئەوکاروکردەوانەش ناکەن کە دەیانکرد، بەڵام ئەوان درۆدەکەن لەم عەقیدەو بیروباوەڕەیەدا، جا ئەوان چوزانن بەوەی وادەکەن چونکە ھیدایەت ھیدایەتی ئەو اللە یە یە کەوا تەنھا خۆی نێوانی کەسەکەو دڵەکەی دەگۆڕێت (ھەرچۆنێکی بوێت یان ئەوەتا بۆ ھیدایەت یان بۆ گومڕابوون)! بەڵام ئەوان دڵنیان لەناخی خۆیاندا بەوەی ئەگەر بێتو اللە دەریان بھێنێت لە ئاگر جا بیانگەڕێنێتەوە بۆ دنیا ئەوا دواتر ئەو کاروکردەوانە دەکەن کەوا پێشتر نەیانکردووە وە ئەو کاروکردەوانە ناکەن کەوا بووەتە ھۆی چوونەناو ئاگریان، جا ئەوان وادەزانن و وادادەنێن کەوا ئەوان ھەرگیزاو ھەرگیز ناگەڕێنەوە بۆ ئەوە، لەبەرئەوەش دواتر اللە دڵەکانیان لادەدات ئەگەر گەڕاندنیەوە ھەتا ئەوکاتەی دەگەڕێنەوە سەر ئەو کاروکردەوانەی کەوا ئەنجامیان دەدا، ئەوەش تاکو ئەوان بزانن کە درۆ دەکەن بەوەی کەوا ھیدایەت ھیدایەتی ئەوان بێت بەڵکو ھیدایەت ھیدایەتی ئەو اللە یەیە کەوا ھەرخۆی نێوانی کەسەکەو دڵەکەی دەگۆڕێت.

کەواتە ئەی قەوم بەڕاستی ئەوان درۆدەکەن لە عەقیدەو بیروباوەڕە یەقینی و دڵنیاییەکەی خۆیان کەوا لەناخیاندایە بەوەی وایان داناوە کەوا ھەرگیز ناگەڕێنەوە بۆ سەر ئەوشتانەی کەوا لێیان قەدەغەکرابوو، وەھەر لەبەرئەوەش حوکمیان لەسەر نەفسی خۆیان داوە بەھۆی ئەوەی وایان داناوە ئەوان ھەرگیز ناگەڕێنەوە بۆ سەر ئەوەو دەڵێن: {رَبَّنَا أَخْرِجْنَا مِنْهَا فَإِنْ عُدْنَا فَإِنَّا ظَالِمُونَ} صدق الله العظيم [المؤمنون].107].
واتە/ په‌روه‌ردگارا له ناو ئاگری دۆزه‌خ و سزاکه‌یدا ده‌رمان بهێنه ئه‌گه‌ر جارێکی تر گه‌ڕاینه‌وه (بۆ گومڕایی) ئه‌وه ئیتر دیاره که ئێمه که‌سانێکی سته‌مکارین.

وەھەر لەبەرئەوەش اللە ی گەورە دەفەرموێت: {وَلَوْ رُدُّوا لَعَادُوا لِمَا نُهُوا عَنْهُ وَإِنَّهُمْ لَكَاذِبُونَ ﴿٢٨﴾} صدق الله العظيم [الأنعام].
واتە/ خۆ ئه‌گه‌ر بگێڕدرێنه‌وه بۆ (دنیا) ئه‌وه هه‌ر ده‌ست ده‌که‌نه‌وه به‌و کارو کرده‌وانه‌ی که جاران ده‌یانکرد، به‌ڕاستی ئه‌وانه هه‌ر درۆ ده‌که‌ن و درۆزنن.

جا مەبەستەکەی ئەوەیە کەوا ئەوان درۆدەکەن لەعەقیدەو بیروباوەڕە دڵنیایی و یەقینیەکەیان لەناخیاندا جا ئەوان خۆیان جیاناکانەوە تا بڵێن إن شاء الله ( ئەگەر اللە بیەوێت ھیداێەتمان بدات و دڵمان لانەدات لەسەر ھیدایەت و بەردەوام جێگیری بکات لەسەر ھیدایەت) ئەوا ھەرگیز ناگەڕێینەوە بۆ ئەوە بەڵکو حوکم وبڕیاریان لەسەرخۆیان داوەو دەڵێن: {رَبَّنَا أَخْرِجْنَا مِنْهَا فَإِنْ عُدْنَا فَإِنَّا ظَالِمُونَ} صدق الله العظيم.
واتە/ په‌روه‌ردگارا له ناو ئاگری دۆزه‌خ و سزاکه‌یدا ده‌رمان بهێنه ئه‌گه‌ر جارێکی تر گه‌ڕاینه‌وه (بۆ گومڕایی) ئه‌وه ئیتر دیاره که ئێمه که‌سانێکی سته‌مکارین.

جا ئەوان نازانن بەوەی کەوا اللە نێوانی کەسەکەو دڵەکەی دەگۆڕێت وە ھەرچۆنێکی بوێت دڵی لادەدات، جا ئەم عەقیدەو بیروباوەڕە درۆیە بریتی یە لەھۆکاری گومڕابوونی زۆرێک لە ئومەتەکان.

وەلەسەرئەوەش نموونەیەکتان بۆ دەھێنمەوە بۆ ئەوانەی کەوا کوفریان کردووەو بێباوەڕن لە ژیانی دنیادا جا داوا لەپێغەمبەرەکانی لای پەروەردگارەکەیان دەکەن تا اللە پشتگیریان بکات بە نیشانە موعجیزە ییەکان، جا دەیانبینن بەوەی کەوا وەعدو بەڵێن بە پێغەمبەرەکە دەدەن کە ئەگەر بێتو اللە پشتگیری بکات بە موعجیزەیەک جا ئەوا بەڕاستی دواتر ئەوان بەڕاستی دادەنێن بەبێ ھیچ شک و گومان و دوودڵیەک لەناخیاندا، جا ئەوە بریتی یە لەعەقیدەو بیروباوەڕێکی درۆینە جا ھەرگیز ھیچ شتێکیان لەوە بۆ نایەتەجێ لەبەرئەوەی نازانن بەوەی دڵەکانیان بەدەستی پەروەردگاریانە، جا ئەوان چوزانن بەوەی کەوا بەڕاستی ئەوان دواتر ھیدایەت دەدرێن ئەگەر بێتو اللە پشتگیری پێغەمبەرەکانی کرد بە ئایەت و نیشانەکان لەکاتێکدا ھەر پەروەردگارەکەیانە کەوا نێوانی کەسەکەو دڵەکەی دەگۆڕێت؟ اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَأَقْسَمُوا بِاللَّـهِ جَهْدَ أَيْمَانِهِمْ لَئِن جَاءَتْهُمْ آيَةٌ لَّيُؤْمِنُنَّ بِهَا ۚ قُلْ إِنَّمَا الْآيَاتُ عِندَ اللَّـهِ ۖ وَمَا يُشْعِرُكُمْ أَنَّهَا إِذَا جَاءَتْ لَا يُؤْمِنُونَ ﴿١٠٩﴾} صدق الله العظيم [الأنعام].
واتە/ ئەوانە سوێندی گه‌وره‌یان بە اللە ده‌خوارد بەوەی که سوێند بێت ئه‌گه‌ر موعجیزه‌یه‌کیان بۆ بێت ئه‌وه بێگومان باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن بڵێ به‌ڕاستی هه‌موو به‌ڵگه‌و موعجیزه‌کان ته‌نها لای اللە یەو به‌ده‌ست ئه‌وه‌ جا ئێوه چووزانن چونکه له‌وانه‌یه ئه‌و داخوازی و موعجیزەو به‌ڵگانه‌شیان بۆ پێش بهێنین هه‌ر باوه‌ڕ ناهێنن.

جا لەبەرئەوەی ئەوە عەقیدەو بیروباوەڕێکی درۆینەیە جا ھەرگیز ھیچ شتێکی نایەتەجێ لەسەر ئەرزی واقعدا، جا دواتریش اللە پشتگیری پێغەمبەرەکانی کردووە بە ئایەت و نیشانەیەک لەسەر داواکاری گەلەکانیان جا لەپاش ئەوە دڵی گەلەکانیانی لاداوە ئەوانەی کەوا خاوەنی ئەو عەقیدەو بیرو باوەڕە درۆینەن جا کوفریان زیاتر بووەو وتوویانە بەڕاستی ئەوە سیحرو جادوێکی ئاشکرایە، اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَأَقْسَمُوا بِاللَّـهِ جَهْدَ أَيْمَانِهِمْ لَئِن جَاءَتْهُمْ آيَةٌ لَّيُؤْمِنُنَّ بِهَا ۚ قُلْ إِنَّمَا الْآيَاتُ عِندَ اللَّـهِ ۖ وَمَا يُشْعِرُكُمْ أَنَّهَا إِذَا جَاءَتْ لَا يُؤْمِنُونَ ﴿١٠٩﴾وَنُقَلِّبُ أَفْئِدَتَهُمْ وَأَبْصَارَهُمْ كَمَا لَمْ يُؤْمِنُوا بِهِ أَوَّلَ مَرَّةٍ وَنَذَرُهُمْ فِي طُغْيَانِهِمْ يَعْمَهُونَ ﴿١١٠﴾} صدق الله العظيم [الأنعام].
واتە/ ئەوانە سوێندی گه‌وره‌یان بە اللە ده‌خوارد بەوەی که سوێند بێت ئه‌گه‌ر موعجیزه‌یه‌کیان بۆ بێت ئه‌وه بێگومان باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن بڵێ به‌ڕاستی هه‌موو به‌ڵگه‌و موعجیزه‌کان ته‌نها لای اللە یەو به‌ده‌ست ئه‌وه‌ جا ئێوه چووزانن چونکه له‌وانه‌یه ئه‌و داخوازی و موعجیزەو به‌ڵگانه‌شیان بۆ پێش بهێنین هه‌ر باوه‌ڕ ناهێنن (109) ئه‌و کاته دڵ و چاوه‌کان و بیناییەکەیان هه‌ڵده‌گێڕینه‌وه هه‌روه‌کو چۆن یه‌که‌مجار له سه‌ره‌تاوه باوه‌ڕیان نه‌هێنابوو ئێمه جارێ وازیان لێ ده‌هێنین تا له سته‌م و سه‌رکه‌شی خۆیاندا سه‌رگه‌ردان بن و ڕۆبچن (110)

جا ئایا ئێستا لە بەیان و ڕوونکردنەوە حەقەکە گەیشتی بۆ ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَلَوْ رُدُّوا لَعَادُوا لِمَا نُهُوا عَنْهُ وَإِنَّهُمْ لَكَاذِبُونَ ﴿٢٨﴾} صدق الله العظيم؟
واتە/ خۆ ئه‌گه‌ر بگێڕدرێنه‌وه بۆ (دنیا) ئه‌وه هه‌ر ده‌ست ده‌که‌نه‌وه به‌و کارو کرده‌وانه‌ی که جاران ده‌یانکرد، به‌ڕاستی ئه‌وانه هه‌ر درۆ ده‌که‌ن و درۆزنن.

ئەمە بەومانایەی کەوا ئەوان درۆدەکەن لە عەقیدەو بیروباوەڕەکە نەک لە قسەکردنەکەدا ئەوەش لەبەرئەوەی ئەوان بەزمانەکانیان ئەو قسەیان نەکردووە بەقسەکردنێک کەوا لەدڵەکانیشیاندا نیەتی ئەوە
یان ھەبووبێت بۆ گەڕانەوەی سەر ئەوکاروکردەوانەی کەوا دەیانکرد، حاشا بۆ اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھان جا ئەوە ھیچ لەگەڵ عەقڵ و مەنتقدا نی یە بەھیچ شتێک، جا چۆن ئەوان لەئاگری دۆزەخدا بن کەوا سوتەمەنیەکەی بەردەو ھاوارو ناڵەو قیژە بکەن لەبەرئاگرەکە پاشانیش درۆبکەن لەگەڵ پەروەردگارەکەیان؟ نەخێر سوێند بەپەروەدگاری ھەموو جیھان بەڵکو لەدڵەکانیاندا ھیچ نیەتێک نیە بۆ درۆکردن لەگەڵ اللە؛ بەڵکو بەڕاستی ئەوان لەپەروەردگارەکەیان دەوێت کەوا اللە بیانگەڕێنێتەوە بۆ دنیا تا ئەوکاروکردەوانە بکەن کەوا نەیانکردوە وە وازیش لەکاروکردەوانە بێنن کەوا دەیانکرد، بەڵکو عەقیدەو بیروباوەڕەکەیان درۆیە جا عەقیدەو بیروباوەڕێکی حەق نی یە جا ھەر دەبێت ئەوان بزانن کەوا بەڕاستی ھەر اللە یە نێوانی کەسەکەو دڵەکەی دەگۆڕێت، لەبەر ئەوەش بەڕاستی ھیدایەت ھیدایەتی اللە یە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّـهَ يَحُولُ بَيْنَ الْمَرْءِ وَقَلْبِهِ وَأَنَّهُ إِلَيْهِ تُحْشَرُونَ ﴿٢٤﴾} صدق الله العظيم [الأنفال].
واتە/ وەچاک بزانن به‌ڕاستی اللە نێوانی کەسەکەو دڵەکەی دەگۆڕێت به‌ڕاستی هه‌ر بۆ لای ئه‌ویش کۆده‌کرێنه‌وه‌.

جا ووریاو ھۆشیارو ئاگاداربن ئەی گەلی بەسەرخەرەکان لەوەی کەوا دڵنیابن لەوەی ئێوە ھەرگیز گونڕا نابن لە ھیدایەت لەدوای ئەوەی کەوا زانیتان بەڕاستی بەیان و ڕوونکردنەوەی حەق بۆ قورئانی گەورە بریتی یە لە بەیان و ڕوونکردنەوەی ئیمام ناصر محمد یەمانی، جا ئەگەر ئەوەتان کرد ئەوا دواتر اللە دڵەکانتان لادەدات تاکو بزانن بەوەی کەوا بەڕاستی ھەر اللە یە نێوانی کەسەکەو دڵەکەی دەگۆڕێت، بەڵکو ئەوەی حەق و ڕاستە ئەوەیە ئەی گەلی بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە ھەڵبژێردراوەکان کەوا بڵێن: {رَبَّنَا لَا تُزِغْ قُلُوبَنَا بَعْدَ إِذْ هَدَيْتَنَا وَهَبْ لَنَا مِن لَّدُنكَ رَحْمَةً ۚ إِنَّكَ أَنتَ الْوَهَّابُ ﴿٨﴾ رَبَّنَا إِنَّكَ جَامِعُ النَّاسِ لِيَوْمٍ لَّا رَيْبَ فِيهِ ۚ إِنَّ اللَّـهَ لَا يُخْلِفُ الْمِيعَادَ ﴿٩﴾} صدق الله العظيم [آل عمران].
واتە/ په‌روه‌ردگارا. دوای ئه‌وه‌ی که هیدایه‌ت و ڕێنمووییت کردین دڵه‌کانمان لامه‌ده له ڕێگه‌ی ڕاست و له ڕه‌حمه‌ت و به‌خششی تایبه‌تی خۆت به‌هره‌وه‌رمان بکه‌ چونکه به‌ڕاستی تۆ به‌خشنده و به‌خشێنه‌ری (8) په‌روه‌ردگارا به‌ڕاستی تۆ کۆکه‌ره‌وه‌ی هه‌موو خه‌ڵکیت له ڕۆژێکدا که هیچ گومانی تێدانیه‌ بێگومان اللە (زاتێک نیه‌) که به‌ڵێنی خۆی نه‌باته سه‌ر (9).

وە گەلی بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە ھەڵبژێردراوەکان بەڕاستی ئیمام مەھدی دواتر گەشتێک دەکات بۆ لای گەلێک کەوا دەستدرێژیان کردۆتە سەر گەلێکی تر، جا ئەگەر ھەریەکێک لە دوو تایەفەکە سەری دانەواند بۆ فەرمانی اللە ئەوا دواتر شەڕ لەگەڵ ئەوکەسە دەکرێت کەوا دەستدرێژی دەکات ھەتا ئەوکاتەی کەوا دەگەڕێتەوە بۆ فەرمانەکەی اللە، وە لەگەڵ ئیمام مەھدیش لەگەلەکەی ھەزاران شەڕکەر ھەن کەوا پێداویستیەکانیان لەسەر خۆیانە بەڵکو ئێمە تەنھا ئەوەیان بۆ ئامادەو دابین دەکەین کەوا لەتواناماندا بێت لەچەکی قورس، وەسوپاس بۆ اللە ئەمڕۆش دووپارچەی تر کڕدران یەکێکیان پێی دەڵێن عەڤیاری (14 و نیو)، ئەویتریشیان پێی دەڵێن (عەیاری بیست و سێ) ی دوور مەودا کەوا لەجەنگەکاندا بەکاردێت وەبەھەمان شێوە دژە فرۆکەیە، وەسوپاس بۆ اللە ش چەکی تریشمان ھەن لە جۆری عەیار قورس لەپێشتردا بەچەندین جۆریان وەکو کاتیۆشای ھاوێژەری موشەکەکان، وەبەھەمان شێوە ڕەشاش ئەو عەیارەی کەوا دوانزە حەوتە، وە تفەنگی جۆری بی دە جا ئەوەی کەوا دەمەوێت بە گەلی بەسەرخەرەکان بڵێم ئەوانەی کەوا دواتر بەوە دەزانن دەڵێن: "ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بۆ بەشداری دەکات لەشەڕی نێوان ھۆزەکەی و ھۆزێکی تر؟". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوە بەحەق و دەڵێم: سوێند بەو اللە یەی کەوا ھیچ پەرستراوێکی تر نی یە تەنھا ئەو نەبێت ئەگەر بھاتبا نەمزانیبوایە شەڕەکە بۆ بەسەرخستنی مەزڵوم و ستەملێکراوە لەدژی زاڵم و ستەمکار ئەوا پشتی ئەم شەڕەم قایم نەدەکرد بە چەک، وە ستەملێکراوەکەش بریتی یە لە (ربیع) لەلای ھۆزەکەم وە لە ھۆزەکەی منیش نی یە؛ بەڵکو (ربیع) ھاتە لامان کەوا شکایەتی لەگەلێکی تر دەکرد ھەرچەندە کەوا (ربیع) لەتیرەی ئەو ھۆزە نی یە کەوا ھی منە: بەڵکو (ربیع) لەتیرەیەکی ترە لەتیرەکانی ھۆزێکی گەورە، جا ئەو گەلەی تر ھەستاون بەکوشتنی یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەی ئەم (ربیع) ە مەزڵوم و ستەملێکراوەو ئافرەتێکیان کوشتووە لە چوار ژنەکەی، جا ئێمەش وتمان إنّا لله وإنّا إليه لراجعون.. ھەتا ئەوکاتەی کەوا کارەساتە گەورەکە ڕوویدا جا ھات کەوا پێم بڵێت بەوەی کەوا ئەوانەی خوێنیان لەسەرەو گوناھو دوژمنایەتی و دەستدرێژیەکەیان ئەنجام داوە ڕەتیان کردۆتەوە بەوەی کەوا چەند ڕۆژێک ئاشتەوایی و سوڵح بکەن وە دەیانەوێت کەوا جەنگ ڕابگەیەنن! جا چۆن وادەکەن لەکاتێکدا ئەوانن کەوا شەڕیان کردووەو خەڵکیان کوشتووەو دەسترێژیان کردووەو دەستیان دەچێتە سەر کوشتنی کەسانی بێتاوان، جا لەپاش ئەوەش ڕوو وەردەگێڕن لەوەی کەوا ئاشتەوایی و سوڵح بکەن بۆ چەند ڕۆژێک بۆ ھەوڵدانی سەرگرتنی سوڵحەکە بەھۆکارێک! جا ھەر ئەوە منی ناچارکرد بە ئامادەبوون بۆ جەنگ کردن لەگەڵیان.

وەئەوەش ڕاستە کەوا ئیمام مەھدی لە نەرم و نیانترینی کەسەکانە لەنێو خەڵکی جیھان، بەڵام لە توندترینی ئەوانەشم کەوا توڕە دەبن کاتێک کەوا دەستدرێژی بکرێتە سەر قەدەغەکراوەکانی اللە و ببینم کەوا دەستدرێژی کراوەتە سەرسنورەکانی اللە بە زوڵم و ستەمکردنی ئینسان بۆ برا ئینسانەکەی، جا سوێند بەو اللە یەی کەوا ھیچ پەرستراوێکی تر نی یە جگە لەئەو نەبێت لەوکاتەدا ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی کەسایەتیەکی ترە کەوا خاوەن ھێزو لێدانێکی بەھێزو توندە لەگەڵ ھەر لایەک کەوا لەبەر اللە زۆرانبازی بکات، جا با نەرم و نیانیەکەم ئێوە غەڕرا نەکات بەڵکو ئێمە لە ئازارو جنێوو قسەی نەشیاو دەبورین، ھەرچی ئەوەیە کەوا لەسنورێک لەسنورەکانی اللە ببورم ئەوا مەحاڵە جا ھیھات ھیھات، ئەوەی کەوا دەستدرێژی بکاتە سەر سنورەکانی اللە و دوژمنایەتیان بکات جا بەڕاستی ئەوا زوڵم و ستەمی لەنەفسی خۆی کردووە، بەڵام ھێتا فەرمان کردن بەچاکەو نەھی کردنیش لەخراپە بەگوێرەی تواناو ھەوڵی ئیمام مەھدیە بەگوێرەی ئەوەندەی کەوا پەروەردگارم جێگیری کردووم ھەتا ئێستاکە، جا اللە ش ئه‌رک ناخاته سه‌ر هیچ که‌سێک مه‌گه‌ر به قه‌ده‌ر ھەوڵ و توانای خۆی نه‌بێت ، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {الَّذِينَ إِن مَّكَّنَّاهُمْ فِي الْأَرْضِ أَقَامُوا الصَّلَاةَ وَآتَوُا الزَّكَاةَ وَأَمَرُوا بِالْمَعْرُوفِ وَنَهَوْا عَنِ الْمُنكَرِ ۗ وَلِلَّـهِ عَاقِبَةُ الْأُمُورِ ﴿٤١﴾} صدق الله العظيم [الحج].
واتە/ ئه‌وانه‌ی که ئه‌گه‌ر جێگیرو پایه‌دارمان کردن له زه‌ویدا نوێژ و دروشمه‌کانی به‌چاکی ڕاده‌گرن زه‌کاتیش به‌ته‌واوی ده‌ده‌ن فه‌رمان به‌چاکه ده‌که‌ن قه‌ده‌غه له خراپه ده‌که‌ن سه‌رئه‌نجامی هه‌موو کارێکیش هه‌ر بۆ لای اللە ده‌گه‌رێته‌وه‌.

جا ئیمام مەھدی ناچاربوو کەوا ئەم ڕووداوە لەرێی ماڵپەڕە جیھانیەکەی ڕابگەیەنێت تاکو دوژمنانی اللە ئەوە ئیستغلال نەکەن و نەیقۆزنەوە بۆ ئەوەی بكێن: "ئەوە ناصر محمد یەمانی چیەتی کەوا دادەنێت ئەو کەسەیە بانگەواز دەکات بۆ ئاشتی جیھانی لەنێوان گەلانی بەشەردا، جا ئەی ئەوە چیەتی کەوا چەکی خاوەن عەیاری گەورە دەبەخشێتەوە تا پشتی ئەو جەنگەی پێ قایم بکات بۆ ھۆزەکەی لەدژی ھۆزێکی تر لەکاتێکدا ھەمووشیان ئیماندارن؟". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامیان دەداتەوەو دەڵێم: اللە ی گەورە فەرموویەتی: {وَإِن طَائِفَتَانِ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ اقْتَتَلُوا فَأَصْلِحُوا بَيْنَهُمَا ۖ فَإِن بَغَتْ إِحْدَاهُمَا عَلَى الْأُخْرَىٰ فَقَاتِلُوا الَّتِي تَبْغِي حَتَّىٰ تَفِيءَ إِلَىٰ أَمْرِ اللَّـهِ ۚفَإِن فَاءَتْ فَأَصْلِحُوا بَيْنَهُمَا بِالْعَدْلِ وَأَقْسِطُوا ۖ إِنَّ اللَّـهَ يُحِبُّ الْمُقْسِطِينَ ﴿٩﴾} صدق الله العظيم [الحجرات].
واتە/ ئه‌گه‌ر دوو ده‌ستەو تاقم له‌ئیمانداران بوو به‌شه‌ڕیان ئه‌وه‌ده‌ستبه‌جێ هه‌وڵ بده‌ن ڕێکیان بخه‌ن و ئاشتیان بکه‌نه‌وه‌ خۆ ئه‌گه‌ر لایه‌کیان هه‌ر ده‌ستدرێژی ده‌کرده‌سه‌ر لاکه‌ی تر ئه‌وا ئێوه به‌گژ ئه‌وه‌یاندا بچن که‌سته‌م و ده‌ستدرێژی ده‌کات هه‌تا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ فه‌رمانی اللە جا گه‌ر لایه‌نه سه‌رکه‌شه‌که‌ بۆ فه‌رمانی اللە سه‌ری دانه‌واند ئه‌وه‌ئێوه ناوبژیوانێکی دادگه‌رانه ‌له‌نێوانیاندا بکه‌ن و دادپه‌روه‌ری ئه‌نجام بده‌ن چونکه‌ به‌ڕاستی اللە ئه‌وانه‌ی خۆش ده‌وێت که‌دادپه‌روه‌ری ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

جا تۆ بپرسەو ھەواڵەکە وەربگرە بزانە کێ ھەڵساوە بەئەنجامدانی تاوانێکی قێزەون و نێرومێی کوشتووە جا ئەوانی تر ھەوڵیان داوە بۆ ئاشتەوایی کردن و سوڵح جا خاوەن خوێنەکان وەڵامی ئاشتەوایی و سوڵحەکەیان داوەتەوە سوڵح و ئاشتەواییش خێرو چاکەیە'. جا کارەساتە گەورەکە ئەوەیە کەوا ئەو لایەنەی ھەڵساوە بەئەنجامدانی تاوانە قێزەونەکە ڕووی وەرگێڕاوەو خۆشی بەگەورە گرتووە لەوەی سوڵح و ئاشتەوایی بکات وە دەیەوێت کەوا خاوەن خاک و ناوچەکەو ستەملێکراوەکە دەربکات لەناوچەکانیان وە زەویەکەیان لێ داگیربکەن وە دەیەوێت کەوا ئاگری جەنگ دابگیرسێنێت، ئێمەش ڕووبەڕووی ئەوانە دەبینەوە جا ھەرگیز لاوازو دەستەوسان نابین وەھەرگیز سڵ ناکەینەوەو سستیش نابین و ئێمەش دەیانبەزێنین بە ئیزن و مۆڵەتی اللە ی بەدەسەڵاتی داناو کاربەجێ، وەسوپاس بۆ اللە بەوەی کەوا ئەم جەنگە لەپێناو کەسانێک لە ھۆزە گەورەکەی مەھدی چاوەڕوانکراو نی یە؛ بەڵکو لەپێناو تایەفەیەکی ترە کەوا لە ھۆزەکەی ئێمە نین بەڵکو ھاتوون بۆ ئەوەی سەریان بخەین وە داوای ھەڵگرتنی زوڵم و ستەمیان کردووە لێیان وە شکایەتیان لە ھۆزێکی تر کردووە کەوا شەڕیان لەگەڵ کردوون وە دەیانەوێت کەوا دەریانبکەن لە ناوچەو شوێنەکانی خۆیان جا چۆن سەریان ناخەم لەدوای ئەوەی بۆمان ڕوون بوویەوە بەوەی کەوا ئەوان دەستپێشخەریان کردووە لەوەی ستەم بکەن وە دەستدرێژی و دوژمنایەتیان بکەنە سەر وە دەستدرێژی بکەنە سەر حەرامکراوو قەدەغەکراوەکانیان؟ جا چۆن مەزڵوم و ستەملێکراو سەرناخەم لەکاتێکدا ئێمەش بەتواناین لەسەر بەسەرخستنیان بە ئیزن و مۆڵەتی اللە ی بەدەسەڵات و داناو کاربەجێ؟ جا بمبورن ئەی گەلی بەسەرخەرەکان جا ئایا ئێوە ڕازی دەبن بەوەی کەوا گەلێکی تر دەستدرێژیتان بکەنە سەر جا دەرتان بکەن لە زەوی و ناوچەو شوێنەکەتان وە پیاوو ئافرەتەکانیشتان بکوژن؟ جا بەھەمان شێوە ئەم مەزڵوم و ستەملێکراوەش کەوا دەستدرێژی کراوەتە سەر لەلایەن گەلێک کەوا دوژمنایەتی و سنوربەزاندن و دەستدرێژیان کردۆتە سەری خۆشیان بەگەورەگرتووە لەبەرئەوەی ئەوان دەوڵەمەندن و دراوسێکەیان ھەژارو چەپەڵ و بێنرخن (لەڕوانگەی ئەوانەوە) بەوەچەو نەوەیانەوە، وەھەر لەبەرئەوەش دەیانەوێت کەوا دەستدرێژیان بکەنە سەر کەوا بریتی یە لە (ربیع) لەلامان جا پێویستە لەسەرمان کەوا پاسەوانی بکەین.

وەسوێندیش دەخۆم بە اللە ی گەورەی پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی ئەوەشی کەوا لەنێوانیاندایەو بە پەروەردگاری عەرشی گەورە بەوەی کەوا ئەم چەوساوەو لاوازکراوەو مەزڵوم و ستەملێکراوە سەربخەین بەھەموو ئەوەی کەوا پێمدراوە لەھێز لەدوای ئەوەی کەوا بە دڵنیایی و زانستی یەقینەوە زانیم ئەو مەزڵوم و ستەملێکراوە، جا خەفەتبار مەبن ئەی گەلی بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە ھەڵبژێردراوەکان جا سوێند بە اللە با بزانن بەوەی کەوا ئەمڕۆ شێخ ناصر محمد چەکی عەیار بیست و سێی دوورھاوێژی کڕیوە کەوا ھەر لەدووورەوە دوژمن ڕاودەنێت وە ڕەشاشی عەیار چواردەو نیوی مامناوەند ھاوێژی خاوەن قەسف و بۆردومانی توندو بەھێزیش تەنھا ئەگەر بێتو ملکەچ بکەن و نێوەندگیریەکە قبوڵ بکەن کەوا بێتە نێوان ھەردوو ھۆزەکەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، جا ھێشتا ھەیانە کەوا جەنگی دەوێت جا نازانین ئایا نێوەندگیریەکە بەرەو کوێ دەچێت. لەوەیە کەوا لەبەیانیەوە من لە ماڵپەڕ دووربکەومەوە لەبەر سەرقاڵ بوونم بە ئامادەكاری بۆ جەنگی بەسەرخستنی ئەم ستەم لێکراوە بەسەر ستەمکاردا، جا بەڕاستی سەرکەوتنیش ھەر لەلایەن اللە ی بەدەسەڵاتی کاربەجێ و داناوەیە، جا سوێند بەو اللە یەی کەوا ھیچ پەرستراوێکی تر نی یە جگە لەئەو نەبێت ھیچ یەکێک ناتوانێت ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بکوژێت تەنھا بەئیزن و مۆڵەتی اللە نەبێت ھەتا اللە بە عەبدەکەی نورەکەی تەواو دەکات ئەگەر چی موجریم و تاوانکارانیش ڕقیان لەدەرکەوتبی بێت، جا ئێمە دەگەڕێینەوە بە ئیزنی اللە وە کارو فەرمانەکانیش ھەر بۆ لای اللە دەگەڕێتەوە.

وسلامٌ على المرسَلين، والحمد للهِ ربِّ العالمين ..
براتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
____________